ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر دژی نەبوونی كارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١ی تەمووز ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر و گوندەكانی دەوروبەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی ناحیەكەیان داخست و ڕێگا بە هاتووچۆکردن نادەن و داوای پێدانی بڕی پێویستی كارەبای نیشتیمانی دەکەن.