هاوپەیمانی نیشتیمانی لەسەر بریاری دادگای تاوانەكانی هەولێر پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێم دەكات

ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتیمانی لەسەر بریاری دادگای تاوانەكانی هەولێر تایبەت بە دەستگیركراوانی بادینان پەیامێك ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت" بڕیاره‌كه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ ڕاستبكاته‌وه‌ و لێبوردنى گشتیان بۆ ده‌ربكات". 

ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەیامێكیدا ئاماژەی بەوەکردووە" پەسەندکردنی بریاری دادگای تاوانەکانی هەولێر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم و رەدکردنەوە داوای ڕاستکردنەوەی بڕیار، تاوانیکی گەورەیە دەرحەق بەیاسا بەرکارەکانی هەرێم و سەروەری یاسا و سەربەخۆی ئەنجومەنی دادوەری و دەستەبەری ماف و ئازادییەکان".
 
ئاماژە بەوەشدراوە" داواکارین لە سەرۆکی ھەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەم پەڵەیە لاببات لە سەر دادگا و حوکمرانی کوردستان، چونکە گەر ئەم کارە بەردەوام بێت کاریگەری خراپی دەبیت لە سەر ناو و ناو بانگی کوردستان، ھیوادارین لە زووترین کات سەرۆکی ھەرێم ھەنگاوی جدی بنێت بۆ ئازاد کردنی بەندکراوانی بادینان".
 
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتیمانی:
 
رەدکردنەوە ڕێکاری ڕاستکردنەوەی بڕیار، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێم
 
پەسەند کردنی بریاری دادگای تاوانەکانی هەولێر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم و رەدکردنەوە داوای ڕاستکردنەوەی بڕیار، تاوانیکی گەورەیە دەرحەق بەیاسا بەرکارەکانی هەرێم و سەروەری یاسا و سەربەخۆی ئەنجومەنی دادوەری و دەستەبەری ماف و ئازادییەکان.

وە پشتڕاستکردنەوەی سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستا شڤان سعید بەرپرسی دەڤەری دھۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی و ھاوڕێکانی، تاوانیکی گەورەیە و چاوپۆشیکردنە لە هەڵەی زەقی یاسایی کە دادگای پێداچوونەوە ئەنجامی داوە، لە کەیسی کۆمەڵێک ڕۆژنامە نوس و چالاکوانی سیاسی، بەھۆی گروپ چات و پۆست و کۆمینیت کارێکی پر مەترسی و ھەنگاوێکی خراپە کە دادگا پێی ھەستاوە لە هەرێمی کوردستان، کە کۆمەڵێک کەسی بێتاوان، تاوانیان بۆ بتاشرێت و تاوانبار بکرێن و بخرێتە زیندان و بێ بەش بکرێن لەممارەسەنەکردنی مافە سیاسیەکانیان،.

ئەم زەنگە مەترسیدارە ژیانی هاونیشتمانیان دەخاتە بەردەم هەلبژاردنی ڕق و تووڕەیی بەرامبەر دامەزراوە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان. کە ئەمیش سەرهەڵدانی پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ قۆناغی ئەمڕۆی هەرێم.
 
داواکارین لە سەرۆکی ھەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەم پەڵەیە لاببات لە سەر دادگا و حوکمرانی کوردستان، چونکە گەر ئەم کارە بەردەوام بێت کاریگەری خراپی دەبیت لە سەر ناو ناو بانگی کوردستان، ھیوادارین لە زووترین کات سەرۆکی ھەرێم ھەنگاوی جدی بنێت بۆ ئازاد کردنی بەندکراوانی بادینان.
 
- ئازادی بۆ بەندکراوانی بادینان
- سەربەستی بۆ زیندانیانی بە ناحەق گیراوی بادینان
- سەربەرزی بۆ مامۆستا شڤان سعید بەرپرسی دەڤەری دھۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی.
 
ئەنجومەنی سیاسی
ھاوپەیمانیی نیشتمانی
ھەولیر
٢٠٢١/٧/٣


PM:01:42:03/07/2021