هەپەگە کوژرانی هەشت سەربازی دیکەی سوپای تورکیای راگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كەڕۆژی ٢-تەمموز لەبناری ناوچەی وەرخەل لە گروپێكی سوپا درا، لەكاتێكدا كە لە كۆبونەوەدابوون، لەو چالاكیەدا پێنج سەرباز كوژران، لەدوای سەركەوتنی ئەو چالاكیەی هێزەكانی گەریلادا، لەشكری توركیا كوژراوەكانیان بە هێلیكۆپتەر هەڵگرتەوە.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ: 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ڕۆژی ٢تەمموز لە لە بناری ناوچەی وەرخەل لە گروپێكی داگیركەران درا، لەكاتێكدا كە لە كۆبونەوەدا بوون، لەو چالاكیەدا پێنج داگیركەر سزادران، لەدوای سەركەوتنی ئەو چالاكیەی هێزەكانی گەریلادا، لەشكری تورك كوژراوەكانیان بە هێلیكۆپتەر هەڵگرتەوە.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ڕۆژی ٢ی تەمموزەوە، داگیركەر لە بناری وەرخەل و گردی سور بە بۆمبی گازیی و تەقەمەنیی هێرشیان كردە سەنگەرەكانی شەڕ.

لە ڕۆژی ٣ی مانگ، داگیركەران لە بناری وەرخەڵ بە بۆمبی گازیی هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی شەڕ و هەوڵیاندا ناوچەكە مینڕێژ بكەن، بەڵام هێزەكانمان لێیان هاتنە دەست و ناچار بە كشانەوەكردن لە ناوچەكە و تەقەمەنییەكانیان پوچەڵكردنەوە.

ڕۆژی ٤ی مانگ، لەكاتێكدا داگیركەران بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ لە لە بناری وەرخەڵ دەهاتن، بوونە ئامانجی بۆمبێكی هێزەكانمان و پاش ئەو چالاكییە هێزەكانمان بە چەكی سوك لە داگیركەرانیادا، لە ئەنجامدا بەلایەنی كەمەوە سێ داگیركەر سزادران دوو داگیركەر برینداربوون، داگیركەران گورزی كوشندەیان لێدرا و ناچاربە كشانەوە كران.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە هێرشی ئاسمانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كراوە، كە تیایدا هێزەكانی گەریلا بێ زیان بوون.


PM:11:22:04/07/2021