خشتەی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا هات

هەرچەندە بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە ٧ی ته‌موز، دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بكرێت، بەڵام ئەمڕۆ دارایی هەرێم خشتەکەی گۆڕیووە و دابەشکردنەکە خراوەتە سبەینێ.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ سێشەممە ٦ی ته‌مموزی ٢٠٢١، دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەست پێدەکات".

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە دابەشکردنی مووچەی بە لێبڕینی سەدا ٢١ دەبێت.


PM:01:07:05/07/2021