دوو بەنزینخانە نەوتیان داوە بەخەڵك

دوو بەنزینخانە لەقەزای كەلار لەباتی بەنزین نەفتا بەهاوڵاتیان دەفرۆشێت‌و قایمقامی قەزاكەش سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكات.

بەپێی هەواڵێكی "باسینوز" بەھۆی ئەوەی لەجێی بەنزین نەفتایان بە شۆفێران فرۆشتوە، لەچەند رۆژی رابردوودا، قایمقامی قەزای کەلار سکاڵای لەسەر خاوەنی 2 بەنزینخانە تۆمارکردوەو دواتریش لەرێگەی فەرمانگەی داواکاری گشتیەوە فەرمانی گرتن بۆ خاوەنی ھەردوو بەنزینخانەکە دەرکراوە.

بەپێی زانیاریەکانبەھۆی ئەو جۆرە سوتەمەنیەوە کە پاشماوەی نەوتی خاوە، زیان بەر ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان کەوتوەو قورساییەکی زۆر کەوتۆتە سەر ناوچەی پیشەسازی کەلارو زۆرێک لەو ئۆتۆمبێلانە بزوێنەرەکانیان خراپ بوە'.



PM:04:00:29/06/2014