عێراق.. تووشبوون بە کۆرۆنا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی ٢٩ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٣٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٧٨٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و  ٣٧٩ هەزار و ٥٠٥ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ٣٤٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٧١ هەزار و ٢٤٤ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:07:11:05/07/2021