وێنە.. هونەرمەندێکی گەورەی سینەمای هیندی کۆچی دوایی کرد


ئەفسانەی سینەمای هیندی، دیلیپ کۆمار لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کۆمار یەکێکە لە لە چلەکان و شەستەکانی سەدەی بیستەمدا گەورەترین ئەستێرەکانی سەردەمی ئاڵتوونی سینەمای هیندی بووە.

ئاژانسی "سپۆتنیك"، کۆمار لەماوەی نیو سەدەدا بە نزیکەیی لە ٦٠ فیلمدا رۆڵی بینیوە، یەکێك لە بەناوبانگترین رۆڵەکانیشی " Mughal-E-Azam" بوو کە یەکێك بوو لە گرنگترین کارەکانی سینەمای هیندی کە باس لە چیرۆکی خۆشەویستییەکی ناکام دەکات لە نێوان شای مەغۆلییەکان و یەکێك لە سەماکەرەکانی کۆشکەکەیدا.

ئەو هونەرمەندە لە سەرەتادا کاری سەرەکی بەقاڵی میوە بووە، توانیویەتی بەرامبەر بە خێزانەکەی بووەستێتەوە کە ئەوان رازی نەبوون لەو بوارەدا کار بکات، تا ئەو کاتەی بووە بە یەکێك لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی هۆلیوود.

هەروەها لە رابردوودا کۆمار هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەند سایرا بانو کردووە کە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا بەناوبانگ بووە.

سەرۆكوەزیرانی هیندی ناریندا مۆدی لە تویتێکدا نوسیویەتی، دیلیب کۆمار وەکو ئەفسانەی سینەما لەبیرماندا دەمێنێتەوە.



PM:11:40:07/07/2021