لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانى کوردستان سێ پێشنیاز و پرۆژه‌یاسا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پەسەندکرا.
لەمبارەیەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕگەیەندراوێکدا بڵساویکردەوە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆك و ئاماده‌بونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره 18ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا.
ئەوەش هاتووە، به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ژماره 22ی ساڵی 2011 له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، راپۆرتی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشوتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساكه خرابونه‌ڕو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساكه به‌پێشنیازی لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كهههبون، به‌ناونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 81 ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كورته‌باڵاكان ژماره 22ی ساڵی 2011 له 16 (شازده) مادده و هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی پێكهاتوه، مه‌به‌ست لهدهرچواندنیشی گونجاندنی ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كورتهباڵاكانه له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆخی گوزه‌ران و ژیانی تایبه‌تییان و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و نه‌هێشتنی جیاكاری له‌به‌رامبه‌ریان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی بڕگه‌ی دوه‌می تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كار، پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای ره‌سمی پولی ئیتیحادی ژماره 71ی ساڵی 2012 له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشوتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاساكه خرابونه‌ڕو، به‌ناونیشان و هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران، پاشان كۆی یاسا هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 67 ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتایی تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش، پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی هه‌ردو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو ژماره 20ی ساڵی 1998ی هه‌مواركراو، له‌گه‌ڵ راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار خرایه‌ڕو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌پێشنیازی لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كهههبون، به‌ناونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی 72 ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.