لەسەر گۆڕینی چەند پۆستێکی ئەمنی
ناکۆکی دەکەوێتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگیەوە


بەهۆی گۆڕینی چەند پۆستێکی ئەمنی لە دەزگاکانی دژەتیرۆر و زانیاری ناکۆکی دەکەوێتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هەردوو هاوسەرۆکانی یەکێتی یەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر لابردنی چەند بەرپرسێکی ئەمنی، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، لەوانە بەرپرسی دژەتیرۆر و بەرپرسی دەزگای زانیاری و چەند پۆستێکی تری ئەمنی کە نزیکبوون لە لاهور جەنگیەوە ناکۆکی دەکەوێتە نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ گەرمارۆدانی کێشەکەو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وچەند سەرکردایەتییەکی پێشووی یەکێتی لە هەوڵدان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان. 



PM:08:39:08/07/2021