ڤیدیۆ: کۆستاریکا بە دە یاریزانەوە سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتەم



درەنگانێکی شەو ناسنامەی هەڵبژاردەیەکی تری قۆناغی هەشت ئاشکرابوو ، کەئەویش هەڵبژاردەی کۆستاریکا بوو . 

لە یاریگای { ئەرینا بێرنامبۆکۆ} هەردو هەڵبژاردەی یۆنان و کۆستاریکا روبەروی یەک بوونەوە ،  هەڵبژاردەی کۆسترایکا {٥-٣}  بە لێدانی سزا سەرکەوتنی بەسەر یۆناندا بە دەست هێنا دوای ئەوەی هەردوو هەڵبژاردە لە کاتی یاسای و زیادکراودا بە گۆڵێک یەکسانبوون.

لە گێمی یەکەم هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و ئەو گێمە بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا لە سەرەتای ئەو گێمە و لە خولەکی ٥٢ کاپتنی کۆستاریکا { براین ڕۆیز} گۆڵێکی بۆ کۆستاریکا تۆمار کرد.
لە خولەکی ٦٦ {ئۆسکار دوارز } لە کۆستەریکا بەکاردی سوور کرایە دەرەوەو تا کۆتای یاریەکە بە ١٠ یاریزانەوە یاریەکەیان تەواوکرد.

لە خولەکی ٩١ دا بەرگریکاری یۆنان { سۆقراتس} گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمار کردەوەو یاریەکە کۆتای هات بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا.

لە دوو گێمی زیادکراودا هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن ناوبژیوانی یاریەکە پەنای بردە بەر لێدانەکانی سزای یەکلای کەرەوەو تێیدا  کۆستاریکا {٥-٣} سەرکەوتنی بە سەر یۆناندا تۆمار کردوو سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتوو لەو قۆناغەشدا ڕوبەروی هۆڵەندا دەبێتەوە.

ئا/ شاهۆفایق







AM:02:25:30/06/2014