ئاگر لە بینای وەزارەتی تەندروستی عێراق کەوتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ئاگرێک لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق کەوتەوە، لەئێستادا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە قاتی چواری بینای وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەغداد کەوتوتەوە و لە ئێستادا تەواوی فەرمانبەران بیناکەیان چۆڵکردوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی باڵەخانەکەیان بە کارمەندان چۆڵکردووە و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت". 


PM:12:52:12/07/2021