هێزێکی چەکدار هەڵدەکوتنە سەر تەلەفزیۆنەکەی لاهور جەنگی
هێزێکی جەکدار ئەم ئێوارەیە هەڵدەکووتنە سەر ئۆفیسی ( ئای پلاس ) ی سەر بەلاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و بۆ ماوەیەک چەند کارمەندێکی دەستبەسەر دەکەن و دوای ئازادیان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو هێزە لەناو کەناڵەکەدا ماونەتەوەو کە دەکەوێت گەڕەکی کوردسات و تا ئێستا چۆڵیان نەکردووە.
ئەو کەناڵە لاهور جەنگی دوو ساڵە خەریکی دامەزراندیەتی و پێشبینی دەکرا لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بەکار بکات.
PM:08:09:13/07/2021