وەجبەیەکی تری پارەی جوتیاران دەگاتە هەرێم

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم گەیشتنی بڕی پێنج ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، راگەیاند.  

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا لەسەر زاری نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بڵاوکرایەوە "چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١وەک وەجبەی یەکەم چەکەکانیان گەیشتە هەرێمی کوردستان".  

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای پشوەکانی جەژنی قوربان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەسەر جوتیارە کان".  

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەریەک لە پارێزگاکان بەم جۆرە پۆڵێن کراوە:  

هەولێر: یەک ملیاروپێنج سەد ملیۆن دینار  

سلێمانی: دوملیارو پێنج سە د ملیۆن دینار  

دهۆک: یەک ملیار دینار  


AM:08:47:15/07/2021