كازمی لەسەر كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان پەیامێکی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمشەو سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان پەیامێکی بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت" ڕەوتی سەدر توێژێکی گرنگ، ناکرێت پێشبینیی بەشدارینەکردنی بکرێت لە هەڵبژاردنەکان".

مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی" نیشتمان پێویستی بە هەماهەنگی هەموولایەک هەیە؛ گەل و هێزە سیاسییەکان کە لەکێبەرکێیەکی شەریفانەدا بەشدار دەبن لە هەڵبژاردن، لەبەردەم بەرپرسیارێتی مێژووییداین بە گەیشتنە هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەوتی سەدر توێژێکی گرنگن، ناکرێت تەسەوری بەشدارینەکردنی بکرێت لە هەڵبژاردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا کشانەوەی ڕەوتەکەی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند و وتی" بۆ قۆناغی داهاتوو من بەشداری هەڵبژاردن ناکەم، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازییخواز لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن".


PM:11:45:15/07/2021