ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رما گۆڕانکاری بەسەردا دێت

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هەینی و سبه‌ی شەممەی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی تەواوی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە، هاوکات بۆ ئەمڕۆ ئەگەری بروسكەو تاوە بارانی كورتخایەن هەیە بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای هەولێر.


AM:11:11:16/07/2021