داعش، ئەبوبەكر بەغدادی بە "رێبەری هەموو موسڵمانان"ی جیهان راگەیاند
وتەبێژی گروپی داعش رایگەیاند لەمەبەدوا بەجێگەی "دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراقو شام" دەستەواژەی "دەوڵەتی ئیسلامی" بەكاردێننو ئەبوبەكر بەغدادیش "رێبەری هەموو موسڵمانان"ی جیهانە.
لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوكراوەتەوە، ئەبو محەمەد عەدنانی، وتەبێژی داعش رایگەیاند كە ئەندامانی "ئەنجومەنی" ئەم گروپە كۆبوونەتەوەو بڕیاریانداوە بە راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامیو دیاریكردنی خەلیفە بۆ موسڵمانان.
ناوبراو لە درێژەدا، ئەبوبەكر بەغدادی وەك خەلیفەی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی داعش ناولێدەبات. ئەمەش لەكاتێدایە كە ئەبوبەكر بەغدادی ئەم هەڵبژاردنەی پەسەند كردوەو خۆی بە رێبەری هەموو موسڵمانانی جیهان ناولێدەبات.
لە ڤیدیۆكەدا داعش ناوی تەواوی ئەبوبەكر بەغدادی بەمشێوە ناولێدەبات: ئیبراهیم كوڕ عەواد كوڕی ئیبراهیم كوڕی عەلی كوڕی محەمەد بردی هاشمی قوڕەیشی حسەینی.
PM:02:57:30/06/2014