كەشناسی هەرێم: ڕۆژانی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

ئەمڕۆ شەممە كه‌شناسی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رمای بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند" له‌ كه‌ركوك و گه‌رمیان پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ بۆ 51 پله‌ی سه‌دی". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" ڕۆژی دوو شەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ساڵانە لەسەر هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما و لەڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەگاته بەرزترین پلە". 

ڕاشیگەیاندووە" ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە خێرایی با چالاك دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سووك هەیە". 

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە سەنتەری شاری هەولێر لەنێوان 46 – 48 پلە دەبێت و لەسەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە 44 – 46 پلە دەبێت و لەشاری كەركوك و ناوچەكانی گەرمیان 47 – 51 پلە دەبێت.


PM:01:05:17/07/2021