هێزەکانی تورکیا لە سەر رێگای باشیک- زیلکان دەکرێنە ئامانج و دوو سەربازی تورکیا بریندار دەبن وئەمەش یەکەمجارە لەو ناوچەیە هێزەکانی تورکیا بکرێنە ئامانج.
ماڵپەڕی باسنیوز لە زاری سهردار یهحیا، قائیمقامی قهزای شێخانەوە بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی تەموز، لە دەڤەری زیلکان سەر بە قەزای شێخان، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی هێزەکانی تورکیادا تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورکیا بریندار بوون.
قائیمقامی قهزای شێخان دەشڵێت " ئەو بۆمبە لەسەر رێگای نێوان باشیک - زیلکان دانراوەو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا کە دوو سەربازی تێدابووە کراوەتە ئامانج و هەردوو سەربازەکەش برینداربوونە و لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە".