لاهور جەنگی لە پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی کشایەوە

دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر ناکۆکییەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی، لە پەیجەکانی سۆشیال میدیای نزیک لاهور جەنگی ئاماژە بۆ کشانەوەی دەکەن لە پۆستی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانی.

لە ژمارەیەک پەیج  و ئەکاونتی نزیک لاهور جەنگی ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە ناوبراو لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتیان لەگەڵ گۆڕان کشاوەتەوە کە بە " هاوپەیمانی کوردستانی " ناسراوە.

لاهور جەنگی کە وا دەناسرا پیرۆکەی ئەو هاوپەیمانێتییە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەلای ئەوەوە بووبێت، لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ١٥ ی تەموزی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا کە هەموو دەسەڵاتەکان دەگوازرێتەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی، بەم پێیە لاهور جەنگی دەبێت دەستبەرداری ئەو پۆستەش ببێت.

هەرچەندە گۆڕان لەگەڵ تۆخ بوونەوەی ناکۆکی نێوان هاوسەرۆکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان لەگەڵ ئەشخاسدا هاوپەیمانێتیان نەکردووە وەک حیزب لەگەڵ یەکێتی کردوویانە، بەلآم لە ئێستادا نازانرێت ئەو هاوپەیمانێتییە چارەنووسی بە کوێ دەگات. 




AM:12:33:18/07/2021