فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ھاوڵاتیان و کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

لە ڕاگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی ھاوڵاتیان و کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت" کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر ڕێنمایەک کە جێبەجێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگادار بکەنەوە لە ھەر ڕێنمایەک یان ڕێگریەک کە دروست دەبێت لە کاتی سەفەر کردنیاندا". 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای كۆڤید 19 و بوونی ڕێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عێراق و پرسیاركردنی زۆری هاووڵاتیان هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە پابەندی جێبەجێكردنی ڕێنمایەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناین لە حكومەتی هەرێم بۆ ڕۆیشتن یان هاتنەوە لە گەشت، لە ژێر چاودێری تیمەكانی تەندروستی.

ئاشكراشیدەكات، كۆمپانیاكان بەرپرسن لە هەر ڕێنمایەك كە جێبەجێ بكرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە هاووڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم ئاگادار بكەنەوە لە هەر ڕێنمایەك یان ڕێگریەك كە دروست دەبێت لە كاتی گەشتكردنیاندا.

لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕێنماییەكان ئاشكرادەكات كە بریتین لە، یەكەم: بۆ ڕۆیشتن: لە كاتی گەشتكردنی هاووڵاتی پێویستە پشكنینی كۆڤید 19ی كردبێت و بە «negative» دەرچووبێت پێش كەمتر لە 72 كاتژمێر، جا ڤاكسینی وەرگرتبێت یان وەرینەگرتبێت و فڕۆكەخانە هیچ پاساوێك قبوڵ ناكات بەوەی هاووڵاتی لە وڵاتی دەرەوە هاتبێتەوە ڕێگەی پێدەدەن یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆكەخانە نییە، دووەم: بۆ هاتنەوە: ئەو هاووڵاتیەی بەڵگەی پشكنینی «negative» یان بەڵگەی هەردوو ژەمی ڤاكسینی هەڵگرتبێت ڕێگەپێدراوە و بە ئاسایی داخڵی هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەو كەسەی هیچ بەڵگەیەكی پێ نیە تیمەكانی تەندروستی پشكنینی بۆ ئەنجام دەدەن پێش داخڵبوونی بۆ هەرێمی كوردستان.

ڕوونیشیدەكاتەوە، كۆمپانیاكان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە هاووڵاتیان كە لەسەر هێڵەكانیان سەفەر دەكەن و بەرپرسیارێتی هەر كێشەیەك بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەكەوێتە ئەستۆیان.

سەبارەت بە مناڵان، تا تەمەنی 10 ساڵ پێویستە تیمەكانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری هێڵی ئاسمانی هەماهەنگ و ڕاوێژ بكەن لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنمایانە كە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگەپێدان یان ڕێگریكردن لە سەفەركردنی ئەو مناڵانە، فڕۆكەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن هێڵە ئاسمانیەكانەوە.


PM:01:30:19/07/2021