ئەو هونەرمەندەی وێنەی پێغەمبەری بە کاریکاتێر کرد گیانی لەدەستدا


هونەرمەندی دانیمارک ( کۆرت وێستەرگارد)، کە وێنەی پێغەمبەری ئیسلام "محەمەد" "د.خ" بە کاریکاتێر کردبوو ، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

میدیا دانیمارکییەکان بڵاویان کردەوە، کۆرت کە وێنەی پێغەمبەری ئیسلامی دروستکردبوو، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو لەکاتی خەودا گیانی لەدەستداوە، ئەویش دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەدەست نەخۆشییەوە ناڵاندبووی.

ئەو کاریکاتێریستە لە پشت ١٢ وێنەوە بوو کە لە ڕۆژنامەی "Jyllands-Posten" لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە لەژێر ناونیشانی "ڕوخساری محەمەد"، بە هۆیەوە مسوڵمانانی جیهانی توڕەکرد، بە جۆرێک ناڕەزای و توندوتیژی بە دوادا هات و لە چەندان ولآت خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەچوو، هەروەها چەندانجار هەڕەشەی کوشتنی لێکراو ، تا دوا ستەکانی ژیانی لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە دەپارێزرا.



PM:09:51:19/07/2021