له‌کاتێکدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که هه‌ریه‌ک له د. نه‌جمه‌دین که‌ریم و له‌تیف ره‌شید له دوو رۆژی رابردوودا به‌و ئاراسته‌یه کاریان کردبێت که‌پۆستی سه‌رۆک کۆمار نه‌درێت به‌کورد نه‌کا به‌رهه‌م ساڵح دانرێت، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیش، به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رده‌کات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که نوینه‌ری ره‌سمی یه‌کێتی فریاد ره‌واندوزیه. هاوکات ئه‌مرۆ نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت" پۆستی سه‌رۆک کۆمار هی یه‌کێتیه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌به‌غداوه به‌سپی میدیای راگه‌یاند که هه‌ریه‌ک له د. نه‌جمه‌دین که‌ریم و له‌تیف ره‌شید له دوو رۆژی رابردوودا چونه‌ته به‌غداو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌مالکی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به‌جیا کۆبوونه‌ته‌وه‌و ئاراسته‌ی قسه‌کردنیان به‌و شێوه‌یه بووه که له‌بری پۆستی سه‌رۆک کۆمار سه‌رۆکی په‌رله‌مان بدرێته کورد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئامانجی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و ئه‌و کادیره پێشکه‌توه‌یان بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و پۆسته نه‌درێت به به‌رهه‌م ساڵح.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی له‌پۆستی سه‌رۆک کۆمار له دوو رژی رابردوودا پێش ده‌رکردنی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی گه‌یشتۆته لای ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌به‌غداو ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان به سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه کردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌یان داوای رونکردنه‌وه‌یان کردووه.
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی نیستمانی کوردستان بۆ به‌رگرتن له‌م کێشه شه‌خسیانه‌و روونکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مرۆی عێراق و کوردستان، رۆژی 29 ی حوزه‌یران به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه، له‌خاڵێکی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سیاسەتی یەكگرتوی كوردستانی پەسەند كردووە. تاقە نوێنەری رەسمی یەكێتی لەوەفدی هاوبەشی هێزە سیاسییەكانی كوردستاندا، هەڤاڵا فریاد رەواندوزی یە، سیاسەتی یەكێتیش سەبارەت بەعیراق، حكومەتی تەوافقی‌و ئیئتیلافی نیشتمانی راستەقینە‌و پۆستە سیادییەكانیش ئاشكرایە. حكومەتی پەراوێزخستنی لایەنەكان رەتدەكەینەوە. لایەنەكانی شیعە سەرپشكن لەهەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران، پۆستی سیادی سەرۆك كۆماریش بۆ كوردەو لەناو كوردیشدا سورین لەسەر ئەوەی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. سەرۆكی پەرلەمانیش جارێكی تر پیرۆزی هێزەكانی سوننەیە".( به‌مانای هه‌رکه‌س له یه‌کێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌و رای خۆی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌وا رای یه‌کێتی نییه‌و تاقه که‌سێک سه‌رپشک کراوه به‌م کاره فریاد ره‌واندوزییه).
دوای دوو رۆژ به‌سه‌ر ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه نوێیانه‌و کێشه شه‌خسیانه‌ی نێوان د. نه‌جمه‌دین که‌ریم و له‌تیف ره‌شید له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحدا، ئه‌مرۆ د. نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌لێدوانێکیدا به ماڵپه‌ڕی حیزبه‌که‌ی راگه‌یاند " پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق پشكی كورده و له‌نێو كوردیشدا مافی یه‌كێتییه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت".
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی "پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی عیراق پشكی كورد ده‌بێت و له‌ناو كوردیشدا پشكی یه‌كێتیه".