گومرگى هەرێم لەسەر قاچاخچێتى لە دەروازە سنورییەکان ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرى گومرگى هەرێم رایدەگەیەنێت" قاچاخچێتى لەدەروازە سنورییەکان زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام هێشتا بەتەواوى بنەبڕ نەکراوە". 

ساماڵ عەبدورەحمان بەڕێوەبەرى گومرگى هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە سایتی (ناس کورد)ی ڕاگەیاند" لە ئێستادا قاچاخچێتى زۆر کەم بوەتەوە، بەڵام هەرماوە و بنەبڕنەکراوە چونکە سروشتى سنور وایە کارى یاسایشى تێدا دەکرێت و قاچاخچێتیش".  

عەلى حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" ئێستا فڕۆکەخانە باشە، دوێنێ شەو بەدواداچونم کرد باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە. ئێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین و دوو بۆ سێ حەفتەی دیکە".    

باسی لەوەشکرد، ئەگەر پێشتر ھەموویان بون، بەڵام لەمەودوا ھەرچی ڕوبدات یەک ئاراستە لێی بەرپرسە، ناتوانم گەرەنتی بدەم ڕادەگیرێت، بەڵام گەرەنتی ئەوەدەدەم ھەرکەس بیکات بەجدی بەرھەڵستی دەکەین.  


PM:08:07:22/07/2021