لە هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا لە کاتی مەلەکردندا ٦ کەس خنکان

لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ کەس و لە بارزان کەسێک و لە کۆیەش دوو برا لە کاتی مەلەکردندا خنکان.
 
- خێزانێکی دانیشتووی هەولێر سەردانی رووباری گوندی کونەسیخوڕ دەکەن، لەکاتی مەلەکردن باوکێک بە ناوی رەوەند و دوو کوڕەکەی دەڕۆنە ناو ئاو، باوکەکە دەخنکێت، دوو کوڕەکەی خەڵکی لادێکە رزگاریان دەکەن.

- لە زێی گەورە لە قەزای خەبات، گەنجێک بەناوی بڕوا لوقمان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

- لە بارزانیش لە رووباری چامە گەجێکی ناحیەی خەلیفان بەناوی مەروان خنکا و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

- لە کۆیەش پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج، کە برای یەکترن لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان.
دوو گەنجە ناویان ئەحمەد و محەمەدە و خەڵکی گوندی کانی کوردەن، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن یەکێکیان دەخنکێت دواتر بڕاکەی تر دەچێت بۆ ئەوەی رزگاری بکات ئەویش دەخنکێت، کە ئەو دوو برایە تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ ساڵە.




AM:12:18:24/07/2021