نوسینگهى لاهور شێخ جهنگی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سهبارهت بهو كۆبونهوه جهماوهریهى كه واباسكراوه سبهینێ ئهنجامیدهدات لهگهڵ گهنجان و دەڵێت" لە ئێستادا کۆبوونەوەی لەو جۆرە لە بەرنامەدا نییە".
نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەڕێز هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی ڕێکدەخرێت، لێرەوە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگادار دەکەین، کە لە ئێستادا کۆبوونەوەی لەو جۆرە لە بەرنامەدا نییە.
ڕاشیگەیاندووە" لاهور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانیی تایبەتی هەیە بۆ هەموو دڵسۆزانی یەکێتیی و ئەو جەماوەرە خۆشەویستەی کە لە ڕۆژانی جەژندا ئەرکیان کێشا و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە سەردانی بەڕێزیان کردووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی سەرقاڵی بەڕێزیانەوە بە دۆخی ناوخۆی یەکێتیی و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان هیچ کۆبوونەوەیەکی فراوان و جەماوەری ئەنجام نادرێت، لە داهاتووشدا بۆ هەر چالاکی و کۆبوونەوەیەک ئاگادارتان دەکەینەوە".