كازمی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌دری‌ راگه‌یاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەو کەسانەی کە لە رۆژی عەرەفەدا تەقینەوەیەکیان لە ناوچەی سەدر ئەنجامدابوو دەستگیرکران". 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا بە هەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی نوسیویەتی" فرمێسك و ژانە دڵی خێزانی شەهیدانی شارۆچكەی سەدر رێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكەری هێرشە تیرۆریستییەكەی "بازاڕی الوحیلات" بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەمیان ڕووبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار.'

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢١ تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازاڕێکی قەرەباڵغی گەڕەکی سەدری شاری بەغدا ڕوویدا، بەهۆی تەقینەوەکە ٣٥ کەس کوژران و زیاتر له‌ ٦٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 


PM:06:01:24/07/2021