لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و پرسی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لەم هەفتەیەدا حكومەت كۆدەبیتەوە و هەواڵی خۆش دەبیستن". 

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە كەیەكێك لە پرسەكان مووچەی مووچەخۆرانە و هەواڵی خۆش دەبیستن". 

سەبارە بە پرۆژەیاسای بودجەش جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەکرد، پرۆژەیاسای بودجە بیتە پەرلەمانیش سودی نابێت چونکە مانگێکی دەوێت لە پەرلەمان لە وەزارەتی دارایش مانگێک تا دەردەچێت، بۆیە ئامادەکاری بۆ یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بکرێت و بەیانی دارایش بۆ ئەمساڵ هەبێت.


AM:11:46:25/07/2021