وێنە...... ئەرشیف
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" رۆژی سێشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی ڕێكاری نوێی و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌درێت".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند" بەداخەوەجارێکی دیکە هەرێمی کوردستان لەژێر تەوژمی سێیەمی کاریگەیەرییەکانی کۆرۆنادایە، ڕۆژانە ژمارەی تووشبوون و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت، ئێستا لە تەواوی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، لۆدێکی زۆر هەیە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەکان لە بەرزبوونەوەدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد، جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، تاکە هۆکار کە بتوانین کۆنترۆڵی دۆخەکەی پێبکەین، خۆپارێزییە و دەبێت هاووڵاتییان خۆیانن پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بکەن.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکرد، رۆژی سێشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه، دواتریش به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان رێكاره‌كان ده‌ست پێده‌كات.
پارێزگاری هەولێر لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتیشی" دەنگۆ و قسە و باس هەیە کە جارێکی دیکە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیانە هیچی راست نیین".
به‌پێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٢١١ هەزار و ٨٢٨ کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٩١ هەزار و ٢٩٤ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هه‌زار و ٦٧٥ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.