چارەسەرەكەی حكومەت بۆ قەیرانی بەنزین شكستیهێنا

سیستمی دابەشكردنی كۆبوون بۆ وەرگرتنی بەنزین كە حكومەت وەك رێگا چارەیەك بۆ قەیرانی بەنزین پێشنیاری كردبوو هەڵوەشێنرایەوەو لەمەودواش بە پسوڵەی خۆراك هەفتانە 25 لیتر بەنزین دەدرێتە شۆفێران.
خاوەنی یەكێك لەبەنزینخانەكانی شاری هەولێر بە سپی میدیای راگەیاند، دوای سێ‌ رۆژ لە دابەشكردنی كۆبوون‌و دروستبوونی شەڕو قەرەباڵغیەكی زۆر لەنێوان شۆفێراندا، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پێی راگەیاندوون كە لە ئەمڕۆ لیژنەكانیان ناچنە بەنزینخانەكان‌و كۆبوون دابەش ناكەن.
راشیگەیاند بڕیاردراوە لە سبەینێوە لەرێی پسوڵەی خۆراكەوە بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەش بكرێت‌و هەفتانە (25) لیتر بەنزین بدرێتە شۆفێران. 



AM:11:00:01/07/2014