بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی ڕێكاری نوێی و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بدات.
جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە، دوای خوێندنەوەی راپۆرتی وەزیری تەندروستی، گفتوگۆ لەبارەی دۆخەكە دەكرێت و بڕیاری پێویست دەدرێت".
لەبارەی ئەگەری قەدەغەی هاتوچۆ، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، ڕێكارەكان توندتر دەكرێت، چونكە ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.
به‌پێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٢١٨ هەزار و ٥٦٥ کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٩٣ هەزار و ٣٩٢ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هه‌زار و ٧٠٢ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.