هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌لاوی كشانه‌وه‌ی له‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند

ئەمڕۆ چوارشەممە هاوپەیمانی (منبەری عێراق) بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی بایکۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند.

دادوه‌ر وائل عه‌بدولـله‌تیف  جێگرى سەرۆکى هاوپەیمانى مینبەرى عێراقى له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" وه‌ك مینبه‌ری عێراقی هه‌ڵوێستی ڕاست و ڕاشكاویی خۆمان بۆ كشانه‌وه‌ و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نن".

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارى بەشدارینەکردنمان ئەگەرى بەشدارى کەمى خەڵکە لەهەڵبژاردن، ئەوەش وادەکات پەرلەمانى داهاتوو نەتوانێت بەرپرسیارێتى کێشەکان هەڵبگرێت.


PM:02:50:28/07/2021