سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی به‌له‌مێكی دیکەی کۆچبەران لە ده‌ریای ئیجە بە ١٣ کۆچبەرەوە ژێرئاوكه‌وت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی پشتی نیوز تایبەت بە کاروباری کۆچبەران ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌له‌مێك به ١٣ كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان، بەڵام به‌هۆكارێكی نادیار له سنوری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا، بەلەمەکە و كۆچبه‌ره‌كان ژێر ئاوكه‌وتن".
ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانیویانە ١٠ كۆچبه‌ر رزگاربکەن، بەڵام سێ کۆچبەریان تا ئێستا نادیارن.
هاوکات به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە" دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و هه‌لیكۆپتەرێک و باخیره‌یه‌كمان له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ سێ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه".