کەشناسی هەرێم: ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رما گۆڕانکاری تەواوی بەسەردا دێت

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ شەممە و سبه‌ی یەکشەممەی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی تەواوی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات سبەینێ یەكشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورت خایەن لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانى سلێمانی و دهۆك هەیە پلەكانی گەرماش روو لە دابەزین دەکەن. 


AM:11:38:31/07/2021