ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢١ وەزیری ناوخۆی وڵاتی تورکیا هۆکاری کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی لە کۆنیا ئاشکرا کرد و دەڵێت" رووداوەکە بەهۆی دوژمنایەتییەکەوە رویداوە".
سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد-توركەوە نییە، دوژمنایەتییهكی نزیكەى ١١ ساڵهیه لە نێوان ئەو دوو خێزانەدا".
جەختیشیکردەوە، هاوڕێیانمان لە نزیكترین كاتدا دەتوانن دەستگیریان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەم نزیکانە رادەستی یاسا دەکرێن.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە.