" مەحمود سەنگاوی رەتیدەکاتەوە پاڵپشتی لە لاهور جەنگی بکات "

لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات و داوای لێدەکات پاڵپشتی بکات، بەلآم مەحمود سەنگاوی رەتیدەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند کۆتایی هەفتەی رابردوو لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی سەرکردایەتی لە ماڵەکەی لە سلێمانی دەکات و داوای پاڵپشتی لێدەکات، بەلآم مەحمود سەنگاوی رەتیدەکاتەوە کە پاڵپشتی بکات.

زۆرێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشووی یەکێتی کە ئێستا هەندێکیان لە ئەنجومەنی بالآی یەکێتی و ژمارەیەکی دیان لە ناو سەرکردایەتی نوێی یەکێتیدان، " لە ئێستا دا " هاوسۆزن لەگەڵ کورڕەکانی تاڵەبانی، بافل و قوباد و بەراستەوخۆ و ناراستەوخۆ پشتگیریان دەکەن.

 لە ٨ی تەموزەوە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی تەقیەوە، هەرچی بافڵ تاڵەبانییە، لاهور جەنگی بە دەرمانخواردنکردنی تۆمەتبار دەکات و، براکانیشی بە زەوی داگیرکردن و قاچاخچێتتی و سەرانە سەندن لە دەوڵەمەندەکانی سنوری سلێمانی، هەرچی لاهور جەنگییە وەک رایگەیاندووە تەقینەوەی رووداوەکان و کەنارخستنی بە پیلانێکی ئاڵای شۆرش و پارتی و تورکیا ناوزەد دەکات و، لایەنگرانیشی رووتکردنەوەی لاهور جەنگی لە دەسەڵاتەکانی بە کودەتا ناوزەد دەکەن.




PM:11:37:31/07/2021