" بەغدا مانگانە پارە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم دەنێرێت "

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەتی عێراق پابەند دەبێت نە ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، چیتر بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانە حکومەتی عێراق بەسەر هەرێمدا سەپاندوویەتی کە دەبێت ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخان بکرێت.

مانگی تەموز دوای ناردنی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی بە‌غداوە بۆ هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم لێبڕینی مووچەی لابرد، بەلآم پابەندی کرد بە پابەندی عێراقەوە بە ناردنی ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەم پێیەبێت بەغدا مانگانە ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت و چیتر لێبڕینی مووچە نامێنێت. 
 

PM:08:33:01/08/2021