تەلەفزیۆنی ئایپلەس ی لاهور جەنگی دوا مووچە وەردەگرن

دەستەی بەڕێوەبەری کەناڵی ئایپلەسی لاهور جەنگی دەگۆڕدرێت و ئەمڕۆ دوا مووچەیان بەسەردا دابەشکرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی میدیا " ی راگەیاند ئەمرۆ یەک شەممە دوا مووچەی  کارمەندانی تەلەفزیۆنی ئایپلەس دابەشکراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کە مەکتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی گٶڕانکاری لە ستاڤی ئەو تیڤییەدا کردووە، هەروەها لە رۆژانی داهاتوودا هەر کارمەندێکیان پێویست بێت ئاگاداری دەکەنەوەو دەستبەکار دەکاتەوە.

لە بارەی ئەو مووچە زۆرەی لەوەو پێش بۆیان خەرجکراوە، سەرچاوەکە باس لەوە دەکات کە مووچەی ئەو کارمەندانە هاوتای مووچەکانی میدیاکانی یەکێتی لێدێت.
 
 رۆژی  ١٣ ی تەموز هێزێکی ئەمنی چوونە سەر بینای کەناڵی ئایپڵەسی سەر بە لاهور جەنگی لە گەرەکەی کوردسات لە سلێمانی و کۆنترۆڵیان کردو تابلۆی کەناڵی گەلی کوردستانی زمانحاڵی یەکێتی لەسەر بیناکە دانرا.



PM:10:10:01/08/2021