پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە شاری سلێمانی لەسەر وەرگرتنی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە بە چەند مەرج و ڕێنماییەك دەست بە وەرگرتنی خوێندكاری پۆلی یەكی بنەڕەتی دەکرێت".
پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە، وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بەم مەرج و ڕێنماییانە دەبێت:
1- وەرگرتنی خوێندکار لە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئاب لە ٨:٣٠ی بەیانی تاوەکو ١٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.
2- خوێندکاری وەرگیراو پێویستە بەرواری لەدایکبوونی لە ١ی١ی٢٠١٥ تاوەکو ٣١ی١٢ی٢٠١٥ بێت.
3- دەبێت هەردوو فۆڕمەکانی (تەندروستی و e.parwarda) بۆ خوێندکار پڕبکرێتەوە.
دەقی ڕێنماییەکان: