ئەمڕۆ تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە ٣٩ هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٤٠٩ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٩ هه‌زار و ٣٥٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٠٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تا ئێستا چوار ملیۆن و ١٩ هه‌زارو ٨٤ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٩٢ هه‌زار و ١٩٤ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا سێ ملیۆن و ٤٤٤ هه‌زار و ٧٩٨ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.