وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پێداویستی خۆپارێزی بۆ خوێندنگاکان دابین دەکات

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" حکومەت پێداویستی خۆپارێزی بۆ  خوێندنگاکان دابین دەکات، هەر کۆمپانیایەکیش ئامادەیی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی هەیە، لە ڕێگەی كەمكردنەوەی گشتیی نهێنییەوە دەتوانێت بەشداربێت". 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكاتەوە، کە وەزارەتەكەیان پێویستی بە دابینكردنی ماسك و جێڵی پاككردنەوەیە بۆ تەواوی قوتابخانەكانی وەزارەتی پەروەردە، بۆیە  هەر کۆمپانیایەک ئامادەیی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی هەیە، لە ڕێگەی كەمكردنەوەی گشتیی نهێنییەوە دەتوانێت بەشداربێت.

لە نوسراوەکەدا باس لەوەش کراوە، هەر كەس ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە و تایبەتمەندە لە بوارەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بكات بە مەبەستی كڕینی تەندەر كە هەر تەندەرێك نرخی ١٠٠ هەزار دینارە و ئەم بڕە پارەیەش بۆ خاوەنەكەی ناگەڕێندرێتەوە.

دەقی نوسراوەکە: 


PM:09:12:05/08/2021