ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی: فشار بۆ سەرکردایەتى بهێنن تاچەرەسەرى کۆتایى کێشەکان دەکرێت

عومەر شێخ موس یەکێک لەدامەزرێنەرانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، داوا لە ئەندام و لایەنگرانى یەکێتى دەکات، لەدەورى یەکێتى کۆبننەوە و فشار بۆ سەرکردایەتى بهێنن تاچارەسەرى کێشەکان بکات.

عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی پەیامێکى (هێمن هەورامى) بڵاوکردەوە، کە ئیستفزاى یەکێتى دەکات و دەڵێت" هەرکەسێکى یەکێتى، بەئەندام و سەرکردایەتى، یەک زەڕە وەفا و دڵسۆزى هەبێت بۆ هەبان و تێکۆشانى یەکێتى هەروەها شەهیدان، هەرکەسێکى یەکێتى زەریەک عەقڵى هەبێت، دەبێت بەم قسەیەیى هێمن هەورامى زۆر ئیستفزار بێت، وە لەدەور و پشتى یەکێتى کۆببین، فشار بۆ سەرکردایەتى بهێنین بۆ چارەسەرى خێراى کۆتایى بەکێشەکان، من لەگەڵ ئەو کۆمێنیتە نیم لەسەر کلیپەکە نوسراوە، بەڵام زۆر بەداخەوە قسەکانیم لەشوێنى دیکە دەستنەکەوت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سیاسى و تێگەویشتوو، وە خێرا پێوەشوەخت لەخۆبایى نەبێت، کاک هێمن لەبیرى چوو کە لە ڕەژان و کەرەج بوون، یان چۆن لە ٣١ى ٨ى ١٩٩٦ پەنایان بۆ سەدادم حسێن برد.


PM:06:16:06/08/2021