" دوو پارچە زەوی گرانبەها لەهەولێر لەلایەن دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتووەوە داگیرکرا"

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت " دوو پارچە زەوی گرانبەها بە رووبەری ٦٨٠ دۆنم لەلایەن دوو کۆمپانیای دەسترۆشتووەوە داگیرکرا".

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند " لەگرانبەھاترین شوێنی ھەولێر، بەرامبەر فڕۆکەخانەی ھەولێر، نێوان شەقامی ١٠٠ مەتری ق ١٢٠ مەتری دوو پارچە زەوی بەڕووبەری ٦٨٠ دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابوەوە، داگیرا کرا".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " لەماوی ڕابردودا زۆر ھەوڵمدا ئەم زەویە بفرۆشرێت، ئەگەر ٤٠٪‏ بکرایە بە سەوزایی و بە دیزاینێکی شایستە بفرۆشرایەو بکرایە بە پرۆژە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھاتی دەبوو بۆ خەزێنەی گشتی(زیاتر لە دوو ھێندی ئەو پارە ئەم کابینە بۆ پرۆژە خەرجی کردوە). ".

دەربارەی چارەنووسی ئەو زەویە گەورەیە، عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای دەکات " دواجار لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، لەڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر و ئێستا شۆفڵ و حەفارە کاری تێدادەکات و ئاڵای کۆمپانیاکەیان لەسەر پرۆژەکە ھەڵکراوە.کۆمپانیایەکیان نزیکەی ٤٠٠ دۆنم و ئەوی دیکەش ٢٨٠ دۆنمی برد!!".

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت "بەشێک لەو پرۆژەی کە سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ کۆدەکاتەوە، ٦٥ باڵەخانەی ٢٠ نھۆمی، نرخی یەک مەتر شوقە ١٥٠٠ دۆلارە، واتە: شوقەیەک ئەگەر ٢٠٠ مەتر بێت ٣٠ دەفتەر!

٧٥٠ ڤێلای ھەزار مەتری، نرخی مەترێک ٢٥٠٠ دۆلارە، واتە: ڤێلایەک(دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار)  ٢٥٠ دەفتەر دۆلار! 
ھەندێک ڤێلای زیاتر لە دوو ھەزار مەترەو نرخی مەترێک ٣٠٠٠ دۆلار، واتە: ڤێلایەک (٦ ملیۆن دۆلار) شەش سەد دەفتەر! "
هەروەها باس لەوەش دەکات کە لە ئاوی ئیفرازەوە ئاو ڕادەکێشرێت بۆ ڕوبارێکی دەستکرد بۆ ناو پرۆژە! لەکاتێکدا ھەولێر بێ ئاوە! 
عەلی حەمە ساڵح قازانجی ئەو پرۆژە بۆ ئەو دوو کۆمپانیایە دەخەمەلێنێت و دەڵێت " قازانجی ئەو دوو کۆمپانیا لەم زەویە بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن زیاتر لە دوو ھێندەی تێچونی شەقامی ١٢٠ مەتریە! -قازانجی ئەم دوو کۆمپانیا پارەی دروستکردنی ھەزارو ٢٠٠ قوتابخانەیە".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان بە شۆخیەوە دەڵێت "بەمە دەوترێت چی؟ چاکسازی!!".



PM:07:25:07/08/2021