لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی هێزێکی تایبەت لەچەند دەروازەیەکی سنووری هەرێم جێگیر دەکرێت

بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سبەینێ هێزێکی تایبەت بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی "قاچاخچێتی و یاساشکێن" لە چەند دەروازەیەکی سنووری هەرێم جێگیر دەکرێن.

بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی یەکێتی، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە رۆژی دووشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەکرێن. 
 
ئاماژە بەوەشکراوە" جێگیركردنی ئەو هێزە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنانە و ئەوانەی لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن، ئەم ھەنگاوەش سەرەتایەکی گرنگە بۆ چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی".


AM:11:32:08/08/2021