بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمكردەوە.
بەگوێرەی نوسراوێک کەواژۆی راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە باس لەوەکراوە، به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بەشێوەیەکی بەرچاو، ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان تا كاتژمێر ١:٠٠ی نیوه‌ڕۆ كه‌مكرایه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه ئه‌م بڕیاره له‌مڕۆوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا ١٩ی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.