ئەمڕۆ تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە ٣٩ هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٥٤٢ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٩ هه‌زار و ٦١٩ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٥٤٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تا ئێستا چوار ملیۆن و ١٥٨ هه‌زارو ٧٢٩ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٩٤ هه‌زار و ١٥ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات باری تەندروستی شەش هەزار و ٤٦٢ تووشبووی كۆرۆناش ناجێگیرە.