ئاکرێ.. کچێکی ١٨ ساڵە لەلایەن باوکیەوە دەکوژرێت

کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری ئاکرێ لەلایەن باوکیەوە دەکوژرێت.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کووشتنی ئەو کچە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

تەرمی کچە کوژراوەکە لە نێوان هەردوو گوندی ئومەر خۆشان و ‌قاچاغاڤا لە نزیک ئاکرێ  فرێدراوە.

دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

 



PM:07:23:08/08/2021