وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایدەگەیەنێت" پێداچونه‌وه‌ی ته‌واومان بۆ سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به ناشایسته‌یی پله‌كه‌ی به‌رز كرابێته‌وه، وه‌كو فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی لێ بكرێت".
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی راگەیاند" له ماوه‌ی دو ساڵی كاركردنمان له كابینه‌ی نۆیه‌م، له هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، هه‌وڵمانداوه كارنامه‌ی حكومه‌ت، تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین كه خۆی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت و بێكاری و مافی كرێكاران ده‌بینێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕاهێنانی پیشه‌یی و هۆبه‌ی سه‌لامەتی و ته‌ندروستی پیشه‌یی، توانیومانه كار له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كرێكاران بكه‌ین، به به‌رده‌وامی لیژنه‌مان هه‌یه كه سه‌ردانی شوێنی كاركردنی كرێكاره‌كان و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن، هه‌ر كرێكارێكیش مافی پێشێل كرابێت لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له ماوه‌ی ڕابردو، به هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كرێكاران و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه؛ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك دراونه‌ته دادگا.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لەبارەی چاکسازییەوە وتی" به پێی یاسای چاكسازیی له موچه و خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران، پێداچونه‌وه‌ی ته‌واومان بۆ سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به ناشایسته‌یی پله‌كه‌ی به‌رز كرابێته‌وه یان ده‌رماڵه‌یه‌كی بۆ به‌سترا بێت، وه‌ك فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی لێ بكرێت".
رونیشیکردەوە، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، چاكسازیی و گۆڕانكاریمان له هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كردوه و توانیومانه ئه‌و ناڕێكی و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه پێشتر هه‌بوه بنبڕیان بكه‌ین.
لێدوانەکەی وەزیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاند" لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٤ کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوەیان تێدا تەواو بووە و چاوەڕواندەکرێت بڕیاری کۆتای‌یان لێبدرێت".