هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین

ئەندامێکی لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەرهەمی ناوخۆیی ئەو سوتەمەنیەیە کە بە نرخی هاوردە دەفرۆشرێتەوە.  

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شێرکۆ جەودەت ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ی راگەیاند، یەکێک لەهۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئەوەیە بەنزینی خۆماڵی واتە ئەوەی کەلەپاڵاوگەکانی هەرێم بەرهەم دێت بەنرخی بەنزینی هاوردە دەفرۆشرێت، بەنزینی هاوردەش لەئێستادا تێچووی زۆرە.  

هەروەها دەڵێت"هۆکارێکی تر ئەوەیە نرخ کۆنترۆڵ نەکراوە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگاکانەوە".  


ئەو پەلەممانتارە  باسی لەوەشکرد، دەمێکە لەسەرخەتن لەگەڵ حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار  بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و بەنیازن حکومەت بانگهێشت بکەن.  

ئەمڕۆ نرخی یەک لیتر بەنزین لە سلێمانی ٢٥ دینار بەرزبوویەوە و جۆری نۆرماڵی ئەو سوتەمەنییە گەیشتە ٨٠٠ دینار و چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەشی دەکرێت.    

  


AM:12:19:11/08/2021