لە هەولێر دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندان ئەنجامدرا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شۆفێرانی تەکسی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە شۆفێرانی تاکسی لەدژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

هەربەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا شۆفێران شەقامی سەرەكی بەردەم پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانیان داخستووە و داوای هەرزانکردنی نرخ و باشکردنی کوالێتی بەنزین دەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی باداوای شاری هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر و بەو هۆیەوە هاتوچۆیان لەشەقامەكە ڕاگرت.


PM:05:13:11/08/2021