ڕێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف‌و گه‌شه‌پێدان کە داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان دەکات لەسەر ئەو هێرشەی دوێنێ موختاری گەڕەکی باداوای هەولێر کردیە سەر پەیامنێرانی هەردوو کەناڵی ئێن ئارتی و سپێدە، داوایی یاسایی لەسەر ئەو موختارە تۆمار کرد.
گۆران دیبه‌گه‌یی پارێزه‌ری ڕێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف‌و گه‌شه‌پێدان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئەوەی خستەڕوو کە "ئه‌مڕۆ سكاڵایان له‌سه‌ر موختاری گه‌ڕه‌كی باداوان تۆماركردووە".
دیبەگەیی وتیشی "ده‌بوو داواكاریی گشتی پێشئه‌وه‌ی سكاڵا تۆماربكرێت بهاتایه ده‌نگ، چونكه به‌ڵگه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌بوو داواكاری گشتیی مافی موختاری لێ وهربگرتایهتهوهو ئێستاش ته‌وقیف بوایه".
ئەو پارێزەرە پێیوایە سومعه‌ی یاسا ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌دارتر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه داواكاری گشتی‌و به‌شێك لهدادوهرو دادگاكان له‌هه‌رێم به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناستن".
دوێنێ لە کاتی خۆپیشاندانی گەڕەکی باداوای هەولێر بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، موختاری ئەو گەڕەکەو چەند کەسێکی نزیکی دەستدرێژیان کردە سەر پەیامنێرانی هەردوو کەناڵی ئێن ئارتی و سپێدە، ئەمەش ناڕەزایەتی بەفراوانی لێکەوتەوە.